ئه‌ندامانی گۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌تووندی ره‌خنه‌یان له ستراتیژیه‌ته ژهنگاویهكهی ئۆباماگرت سه‌باره‌ت به رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش و له سوریا‌و عێراق. له دانیشتنی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكا دا بۆ گوێگرتن له (بریت ماكگۆرك)نێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق،سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبراو په‌رله‌مانتاری كۆماری (اد رویس)گوتی:له‌دوای 4مانگ له په‌لاماره ئاسمانیهكانمانهوه به به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌ده‌چێت له عێراق و سوریا كه‌چی تاكو ئێستاش رێكخراوی داعش كۆنترۆڵی ههمانئهو شوێنانه‌یان كردووه كه هاوین به‌ده‌ستیانه‌وه بووه،گوتیشی یه‌كێك له هۆكاره‌كان سروشتی سنوورداری هێرشه سهربازیهكانه، ئینجا(رویس)به‌راوردی هێرشه ئاسمانیه سه‌ربازیه‌كانی ئێستای دژی رێكخراوی داعشی كرد به‌و هێرشانه‌ی دژی سه‌دام حوسێن له ساڵی 2003دا ده‌كران كه‌ته‌نها 1000 هێرش بوون به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام دران ئێستا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی رۆژانه 1100هێرشی ئاسمانی بۆ له‌ناو بردنی داعش ئه‌نجام ده‌درێ هیچ ئامانجێكی نه‌پێكاوه جێگای باسبێت.