تاران هۆشدارى توندى داییه‌ وڵاتانى كه‌نداو

تاران هۆشدارى توندى داییه‌ وڵاتانى كه‌نداو
حكوومه‌تى ئێران هۆشدارییه‌كى توندى داییه‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌نداو له‌وه‌ى هه‌وڵى ده‌ستتێوه‌ردان له‌ سه‌ره‌وه‌رى تاران نه‌ده‌ن. مه‌رزییه‌ ئه‌فخه‌مى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ كۆنگره‌ییه‌كى رۆژننامه‌وانییدا، به‌ ناوى حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ییه‌وه‌ هۆشدارى توندى داییه‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌نداو له‌وه‌ى به‌ هیچ شێوه‌ییه‌ك ده‌ست له‌ناو سه‌روه‌رى ئێران وه‌رنه‌ده‌ن و ته‌ئكیدیشى كرده‌وه‌، دورگه‌ى تنبى گه‌وره‌ و تنبى بچووك و ئه‌بو موسا له‌ سه‌روه‌رییه‌كانى ئێرانه‌ و به‌ هیچ شێوه‌ییه‌ك له‌ خاكى ئێرانیش دانه‌بڕێن.

ئه‌فخه‌مى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، به‌یاننامه‌ى كۆتایى كه‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌نداو له‌ لوتكه‌ى وڵاتانى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى وڵاتانى كه‌نداو ده‌ریانكردووه‌، كاریگه‌رى له‌سه‌ر راستییه‌ یاسایى و مێژووییه‌كان نابێت، چونكه‌ له‌ رووى یاسایى و مێژووییه‌وه‌ ئه‌وه‌ سه‌لمێندراوه‌ كه‌ دورگه‌كانى تنبى گه‌وره‌ و تنبى بچووك و ئه‌بو موسا به‌شێكن له‌ خاكى ئێران. ماوه‌ییه‌كى زۆره‌ هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتى ئیمارات و ئێران له‌سه‌ر دورگه‌كانى تنبى گه‌وره‌ و تنبى بچووك و ئه‌بو موسا گرژى و ئاڵۆزى كه‌تووه‌ته‌ نێوانیان.
Top