له هێرشێكى تیرۆریستى دا بۆ سه‌ر سوپاى ئه‌فغانستان 20 كوژراو و برینداری لێكهوتهوه
محه‌ممه‌د ئه‌یوب سالنگى جێگرى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و سه‌رپه‌رشتى ئه‌و وه‌زاره‌ته ڕایگه‌یاند: كه تیرۆریسته خۆكوژه‌كه له ناوچه‌ى ته‌ره خه‌لیل ئۆتۆمبێلێكى هه‌ڵگرى سوپاى ئه‌فغانستانى كردووه‌ته ئامانج.
له لایه‌كى تر حشمه‌ت وڵلا ئۆستانكزى گووته‌بێژى فه‌رمانده‌یى پۆلیسى كابۆل ڕایگه‌یاند:كه له‌و ڕووداوه‌دا ده سه‌ربازو سێ كه‌سى مه‌ده‌نى بریندار بوون. شایه‌نى باسه چه‌كدارانى تاڵیبان ئه‌و هێرشه‌یان له ئه‌ستۆ گرووه.