به‌ن ئه‌مرسۆن: له‌سه‌رده‌می بۆشدا رێگه‌ به‌ پێشێڵكردنی مافه‌كانی مرۆڤ دراوه‌

به‌ن ئه‌مرسۆن: له‌سه‌رده‌می بۆشدا رێگه‌ به‌ پێشێڵكردنی مافه‌كانی مرۆڤ دراوه‌
بڕیارده‌ری تایبه‌ت به‌ مافی مرۆڤ و دژه‌ تیرۆر له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌ن ئه‌مرسۆن، له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ سه‌رده‌می بوشدا به‌ شێوه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراو، رێگه‌ به‌ پێشێل كردنی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تیی و تاوانه‌ سیستماتیكییه‌كان دراوه‌ و رایگه‌یاند، پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسن له‌و كه‌یسانه‌ دادگایی بكرێن.

ئه‌مرسۆن سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیر كردن و شێوازی لێپێچینه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌دانی گومان لێكراوه‌كانی رووداوی 11ی سێپته‌مبه‌ر، كه‌ له‌ راپۆرتێكی لیژنه‌ی ھه‌واڵگری ئه‌نجوومه‌نی پیراندا ئاشكرا كراوه‌، گوتی: "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌مێكه‌ راستییه‌كان ده‌زانن، ئه‌م راپۆرته‌ش راستی رووداوه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكراشی كرد كه‌ پێشتر داوایان له‌ حكوومه‌تی ئه‌مریكا كردووه‌ راپۆرتێكی له‌و جۆره‌ ئاماده‌ بكه‌ن و گوتی: راپۆرته‌كه‌ ده‌ریخستووه‌، له‌ سه‌رده‌می بوشدا به‌ شێوه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراو، رێگه‌ به‌ پێشێل كردنی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تیی و تاوانه‌ سیستماتیكییه‌كان دراوه‌.
Top