روحانی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ رژێمی سوریا دووپاتكرده‌وه
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌مه‌ڕ نێوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، روحانی دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئێران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌میشه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سووریا و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌بێت.
روحانی ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه بژارده‌ی چه‌ند وڵاتێك له پاڵپشتی تیرۆر هه‌ڵه‌یه و ئه‌مڕۆ هه‌مووان راستییه‌كه‌ی دێت، به‌م پێیه‌ش ئه‌م پاڵپشتییه ته‌نها بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی و ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
موعه‌لیم له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌هۆی پاڵپشتی ئێران له وڵاته‌كه‌ی سپاسی سه‌ركۆماری ئێرانی كردووه و رایگه‌یاندووه كه "تاران و دیمه‌شق له هه‌مان ریزدا ده‌بن.