3419په‌ناهه‌نده‌ له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌راست دا تیاچوون

3419په‌ناهه‌نده‌ له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌راست دا تیاچوون
به‌ پێی ئامارێكی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ رۆژی 4شه‌ممه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ :زیاتر له‌ 3419په‌نابه‌ری نایاسایی له‌ رێگای هه‌نده‌ران و له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌راست دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌
له‌ كانونی دووه‌می ساڵی 2011وه‌ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی ئێجگار زۆره‌،هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و كۆچكردنه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ش له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه‌ بۆ رۆژئاوا راپه‌رینی به‌ناو به‌هاری عه‌ره‌بی بوو كه‌ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی گرته‌وه‌ له‌وانه‌ میسر و سودان و لیبیا و سوریاو جه‌زائیرو تونس وهتد..... له‌وانه‌ش 207هه‌زار په‌نابه‌ر هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌یان داوه‌ له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌راست كه‌ ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆرتره‌ له‌وانه‌ی له‌ساڵی 2011 ئه‌و هه‌وڵه‌یان داوه‌،ئه‌مه‌و ئه‌دریان ئه‌دواردزی گوته‌بێژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه‌ كه‌ 207هه‌زارپه‌ناهه‌نده‌ ژماره‌یه‌كی مایه‌ی سه‌رسورمانه‌ له‌ ساڵی 2014دا به‌نیازی كۆچكردن بچنه‌ هه‌نده‌ران،بۆیه‌ پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ خه‌می زیادبوونی په‌ناهه‌نده‌كاندا بێت.
Top