ئۆباما میدالیای سەرۆكایەتی بۆ ئازادی بەخشییە 18 كەس
لە مەراسیمێكدا لە كۆشكی سپی میدالیای سەرۆكایەتی بۆ ئازادی لەلایەن باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەخشرایە 18 هەنەرمەند، چالاكوان و یاسادانەری جیهان.
لە بەناوبانگترین وەرگرانی ئەم خەڵاتە ئەكتەری بەناوبانگ ئیسڵ كەنەدی ، مێریڵ ستریپی ئەکتەری سینەما، تۆم بۆركار نووسەرێكی بەناوبانگی گۆرانی و تۆم برۆكار رۆژنامەنووسی ئێن بی سی و جۆن دینگڵی دیموكراتەكان كە بۆ درێژترین ماوە لە كۆنگرێسدا خزمەتی كردووە و ژمارەیەكی دیكە لە چالاكوانان و هونەرمەندانی جیهان.
ئەم خەڵاتە دەبەخشرێتە ئەوانەی دەستیان لە دابینكردنی ئاسایشی ئەمریكا و ئاشتی جیهانی هاوكاری كولتووریدا هەیە، بەڵام ستیڤان دۆندیم، كە ئاوازدانەرێكی بەناوبانگ بوو و بڕیاربوو لەلایەن ئۆباماوە ئەم خەڵاتەی بدرێتێ، بەڵام پێی نەدرا و ناویان خستە وەرگرانی ساڵی داهاتووەوە.
رووداو