له‌ سعودیه‌ ده‌یان كه‌س به‌ تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر كران

له‌ سعودیه‌ ده‌یان كه‌س به‌ تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر كران
وه‌زاره‌تى ناوخۆى سعوودییه‌ بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌؛ نزیكه‌ى هه‌شتا كه‌س به‌ گوومانى په‌یوه‌ندى له‌ گه‌ڵ ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ سعوودییه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ كه‌ ده‌ستیشیان له‌ هێرش كردن بۆ سه‌ر شیعه‌كان هه‌بووه‌.

به‌ پێى ئاژانسێكى هه‌واڵى ئه‌ڵمانیا؛ حه‌فتاو سێ كه‌س له‌ ده‌ستگیر كراوه‌كان له‌ هاووڵاتیانى سعوودییه‌ و چوار كه‌س له‌ هاووڵاتیانى بیانین. به‌ گووته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى سعوودییه‌ ؛ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ هێرشێك كه‌ بیست ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ شارى ده‌لووا له‌ دژى شیعه‌كان له‌ سعوودییه‌ ئه‌نجام درا ده‌ستیان هه‌بووه‌؛ كه‌ له‌ ئاكامدا حه‌وت كه‌س كوژران كه‌ چه‌ند كه‌س له‌ كوژراوه‌كان منداڵ بوون.
Top