شتانمایه‌ر: پێویسته ئێران دووباره گه‌شه به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نه‌دات
شتاینمایه‌ر له‌به‌رده‌م هوتێلی كۆبورگ كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رۆژنامه‌نووساندا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه 10 ساڵه دوای كۆبوونه‌وه‌كان ئێستا له دوا ساته‌كانی دانوستانه‌كه‌دان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دانوستانه‌كان له كه‌شوهه‌وایه‌كی خۆش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌ی نایا كه گشت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون و پێویسته ئێران هه‌نگاوی دروست بنێت بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی بێت و گوتی: "پێویسته متمانه به‌وه بكه‌ین كه ئێران دووباره گه‌شه به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نادات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تا ئێستا دیار نییه ده‌گه‌نه رێككه‌وتنێك یاخود نا و گشت ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه ته‌نیا تاوتوێی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئاشكرای كرد كه له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌له‌كه بقۆزنه‌وه و كۆتایی به كێشه‌كه بێنن.