جۆ بایدن له ئه‌سته‌نبوڵ له‌گه‌ل ئه‌ردۆگان و داودئۆغلۆ چه‌ندین مژارى سه‌ره‌كى تاوتوێكرد
جۆ بایدن جێگرى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له شارى ئیستانبۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك كۆمار ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو كۆبوه‌وه و چه‌ند پرسێكى په‌یوه‌ندیدارى نێوان هه‌ردوو تاوتوێكران و وه‌ك ڕاشگه‌ینراوه كه سه‌ردانه‌كه بۆ كردنه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێیه له په‌یوندیه‌كانى هه‌ردوو، به‌وپێیه‌ى شه‌ڕى داعش، ناكۆكى خسته نێو واشنتۆن و ئه‌نقه‌ڕه.
جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئیسته‌نبولأ رایگه‌یاند كه له‌گه‌ل ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیادا باسى قۆناغێكی گواستنه‌وه‌یان كردووه له سووریا به‌شار ئه‌سه‌د به‌شداری تێدا نه‌كات.
بایدن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا روونی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى پێوه‌ندی به سووریاوه هه‌بێت نه‌ك هه‌ر باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه داعش له حه‌شارگه‌یه‌كی ئارام بێ به‌ش بكه‌ن به‌ڵكو تێكی بشكێنن و شكستی پێ بهێنن له‌گه‌ل به‌هێزكردنی توانای ئۆپۆزسیۆنی سووریا و مسۆگه‌ركردنی قۆناغێكی گواستنه‌وه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌شداری تێدا نه‌كات.
شایه‌نى باسى له‌میانى به‌شداریكردنى له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌تڵه‌نتیك بۆ وزه‌و ئابوورى كه له ئیسته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بایدن له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووساندا گوتى، خۆشحاڵ بووم به‌و ڕێككه‌وتنه به‌راییه‌ى كه به‌م دواییه له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌باره‌ى پرسى هه‌نارده‌كردن و دابه‌شكردنى داهاتى نه‌وت واژووكراو ئومێده‌وارم ئه‌م ڕێككه‌وتنه ببێته هه‌نگاوی سه‌ره‌تا بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا.
بایدن ئاشكراشی كرد كه ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى له پڕۆسه‌ى په‌ره‌پێدانى هێڵه نه‌وتیه‌كانى نێوان عێراق و وڵاتانى دراوسێ ده‌كات .