بەریتانیا 30 پسپۆڕی شارەزا رەوانەی سیرالیۆن دەكات

 بەریتانیا 30 پسپۆڕی شارەزا رەوانەی سیرالیۆن دەكات
ئەمڕۆ 22ی نۆڤەمبەر حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند، كە ژمارەیەك خۆبەخشی دیكەی وڵاتەكەیان كە بە باشی بۆ خۆپاراستن لە ئیبۆلا و رووبەڕووبوونەوەی ئیبۆلا راهێنانیان پێكراوە، بەریتانیایان بەجێهێشت و بەرەو سیرالیۆن بەڕێكەوتن.

بەریتانیا 30 كەسی شارەزا و پسپۆڕی پزیشكی رەوانەی چەند نەخۆشخانەیەكی جیاوازی سیرالیۆن كردووە، بۆ ئەوەی ها‌وكاری خەڵكی ئەو وڵاتە بكەن، بەتایبەت ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی ئیبۆلاوە نەخۆشن و ژیانیان لە مەترسیدایە.

بە پێی دوایین راپۆرتەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە سیرالیۆن 1200 كەس بەم ڤایرۆسە مردوون و 5500 كەسیش تو‌وش بوون، هەرچەندە رێژەی تو‌وشبوون لە سیرالیۆن كەمترە لە لیبریا، سیرالیۆن لەرووی رێژەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە لەنێو وڵاتانی رۆژئاوای ئەفریقا دووەم وڵاتە .

بەشێوەیەكی گشتی ئیبۆلا بووەتە هۆی مردنی 5200 كەس لە سەرانسەری جیهان و زیاتر لە 14 هەزار و 400 كەسیش بەم نەخۆشیە لە 8 وڵاتی جیاواز تو‌وشبوون.






رووداو
Top