ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیارێک لەبارەی تووندڕەوە بیانییەكان دەردەكات

 ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیارێک لەبارەی تووندڕەوە بیانییەكان دەردەكات
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان، بڕیارێكی دەركرد بۆ رێگری لە هاتووچۆی تووندڕەوە بیانییەكان بۆ نێو داعش، كە بەگوێرەی بڕیارەكە، دەبێت ‌وڵاتانی ئەندامی ئەم رێكخراوه رێگری لە هاتووچۆی ئەو خەڵكە تووندڕەوە بیانییانە بکەن، كە دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە نێو رێكخراوە تووندڕەوەكان و بە تایبەتیش نێو داعش.

15 ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش، رۆژی چوارشەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2014، بەپەسەندكردنی بڕیارنامەیەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر، جەختیان لە بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوانی بیانی و رێگری لە هاتووچۆیان بۆ وڵاتانی دیكە، كردەوە.

هەرچەند ئامارێكی ورد و تەواو لە بەر دەستدا نییە سەبارەت بە ژمارەی ئەو چەكدارە بیانییانەی نێو ئەم رێكخراوە، بەڵام باس لە چەندین هەزار چەكداری بیانی وڵاتانی جیهان دەكرێت، كە روویان كردووەتە نێو داعش لە عێراق و سووریا.









رووداو
Top