ئه‌نقه‌ره ترسى له هاتنى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى ئاواره‌كانى سوریا هه‌یه
له‌و باره‌وه مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له شارى ئه‌نقه‌ڕه باسى له دۆخى ناله‌بارى وڵاتى سووریا كرد و ڕایگه‌یاند كه جیاوازیه‌كى گه‌وره له نێوان ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌د و داعش نیه و هه‌ردووكیان زۆر وه‌حشیگه‌رانه هاووڵاتى مه‌ده‌نى ده‌كوژن و هیچ كامیان له به‌كارهێنانى هیچ جۆره چه‌كێك دوودڵ نین.
چاوشئۆغڵۆ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه كۆنتڕۆڵكردنى زیاترى خاكى سووریا چ له لایه‌ن داعش یان ڕ‌ژێمى سووریا به تایبه‌تى له حه‌له‌ب، واته ئاواره‌بوونى دوو ملیۆن تا سێ ملیۆن دیكه‌ى خه‌ڵك.