به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێك له‌ تایله‌ند 9 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێك له‌ تایله‌ند 9 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی بانكگۆك پۆست، نۆ سه‌رباز له‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێك له‌ ناوچه‌ی فایاو، له‌ نزیك بانكگۆك، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

راشگه‌یه‌ندرا كه‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ باڵاكانی سوپا، به‌ ناوی سۆنگپۆن سۆنجیین له‌ناو ئه‌و نۆ سه‌ربازه‌دا بووه‌. له‌ دوای هه‌ڵسانی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ له‌ كه‌مپێكی سه‌ربازیی، ئامانجی وابوو به‌ره‌و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ باكووری ئه‌و وڵاته‌ بچێت.
Top