ئه‌نگێلا مێركل: روسیا له قه‌یرانى ئۆكراینا سه‌ركه‌وتوو نابێت
به پێى هه‌واڵى فه‌ڕه‌نسا ؛مێركل له‌و لێدوانه‌ى كه له جى بیست له شارى سیدنى پێشكه‌شى كرد گوتى: ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى دوورگه‌ى قرم له لایه‌ن ڕوسیاوه ده‌بێته هۆى تێكچوونى ئاشتى و ئارامى له ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و بیر‌و بۆچوونانه ده‌بێته هۆى پێشیل كردنى مافه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى و خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته‌ى خستووه‌ته ژێرده‌ستى خۆى.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به هۆى ده‌مه‌قاڵه له نێوان ڕوسیا و وڵاتانى ڕۆژئاوا له كۆبوونه‌وه‌ى جى بیست؛ بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر قه‌یرانى ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى ڕوسیا له ناو خاكى ئۆكراینا بكه‌ن.