کەسوکاری بارمتە ئەمریکییە کوژراوەکە داوایەک لە میدیاکان دەکەن
ئێد و پاولا کاسیگ، دایک و باوکی پیتەر، لە راگەیەندراوەکەیاندا دەڵێن: "تکا لە میدیا و
رۆژنامەنووسان دەکەین هیچ وێنە و ڤیدیۆیەکی پیتەر بڵاومەکەنەوە، با ئەو بەو کارە باشانەی کردوونی وێنەکەی لە زەینماندا بمێنێتەوە نەک بەو دیمەنانە".
کاسیگ زۆرتر لە ساڵێک بوو کەوتبووە دەست چەکدارانی داعش. بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان لە میدیای جیهانیدا نێوبراو ببووە موسڵمان. کاسیگ سێیەمین بارمتەی ئەمریکییە کە لەماوەی سێ مانگی رابردوودا لەلایەن داعشەوە سەری بڕدراوە و ڤیدیۆی سەربڕینەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە.
رووداو