فەڕەنسا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاساییش دەکات.. دۆخی عێڕاق دەخەنە بەر باس
(فابیۆس) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم مەترسییە.. فەڕەنسا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاساییش دەکات، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بتوانێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان لە عێراق، هەنگاو بنێن."
ئەم داوایەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پاش ئەو پێشوەچوونانەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دێت لە ناوچەیەکی بەرفراوانی باکووری عێراق و هاوکات هێرشە یەک لە دوا یەکەکانیان بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.