باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووه‌كان په‌یامێكى له‌باره‌ى كه‌مایه‌تییه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانى عێراق راگه‌یاند

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووه‌كان په‌یامێكى له‌باره‌ى كه‌مایه‌تییه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانى عێراق راگه‌یاند
باڵیۆز سه‌مانسا پاوه‌ر نوێنه‌رى هه‌رده‌مى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌رباره‌ى كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئاینه‌كان له‌عێراق لێدوانێكى راگه‌یاند ئه‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى. به‌توندى هێرشه‌كانى به‌م دواییه‌ى ده‌وله‌چتى ئیسلامى له‌ عێراق و شام ناسراو به‌ داعش بۆسه‌ر شنگال و زوممار و پارێزگاى نه‌ینه‌وا پرۆتستۆ ده‌كه‌م كه‌ بووه‌ هۆكارى ئاواره‌بوونى ده‌یان هه‌زار كه‌س راوه‌دوونان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و له‌ سێداره‌دانى كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ وئاینه‌كانى عێراق و خراپكردنى جێگا ئاینى و كلتوریه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ كارێكى قێزه‌ونه‌ و قه‌یرانى ناله‌بارى مرۆیى عێراق ئاڵۆزتر ه‌كات. ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق و پێشمه‌رگه‌ ده‌كات كه‌ كار بۆ به‌رگریكردن له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ ده‌كات له‌ دژى داعش.
Top