حكومەتی توركیا لەسەر شەڕی پێشمەرگە و داعش لە كۆبوونەوەدایە

 حكومەتی توركیا لەسەر شەڕی پێشمەرگە و داعش لە كۆبوونەوەدایە
ئێستا بەرپرسانی باڵای حكومەتی توركیا لە كۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێكردنی شەڕی پێشمەرگە و چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش) و مەترسییەكانی بۆ سەر عێراق و هەرێمی كوردستان.

میدیای توركیا بڵاویكردەوە ئەحمە داودئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا و هاكان فیدان، راوێژكاری دەزگای هەواڵگری (میت)، سەروەت ئۆروك، فەرماندەی گشتی هێزەكانی جەندرمە و هولوسی ئاكار، فەرماندەی گشتی هێزە زەمینییەكانی سوپای توركیا كۆبوونەوە.

هاوكات بڵاوكراوەتەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشڕەوییەكانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە عێراق و باشووری كوردستان دەكرێت.

دوێنێ سەباحەت تونجەل پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان HDP داوای كۆبوونەوەی نائاسایی لە بارەی شنگالەوە لە پەرلەمانی توركیا كرد. بەڵام هیچ وڵامێك لەلایەن پەرلەمانی توركیاوە بۆ ئەو داواكارییە نەدراوەتەوە.





رووداو
Top