تورکیا.. بە تۆمەتی سیخوڕیکردن، 25 ئەفسەری دیکە دەستگیر کران

 تورکیا.. بە تۆمەتی سیخوڕیکردن، 25 ئەفسەری دیکە دەستگیر کران
کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویان کردووەتەوە کە، دەیان ئەفسەری پۆلیس بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستگیر کراون، بەو هۆیەوەی کە سیخوڕییان بەسەر سەرۆکوەزیارن(ڕەجەب تەییب ئەردۆغان) کەسانی دەورووبەرییەوە کردووە.

تەلەڤزیۆنی "تی ئاڕ تی"-ی تورکیایی بڵاوی کردووەتەوە کە، لانی کەم 25 ئەفسەری پۆلیس لە 14 هەرێمی تورکیا دەستگیر کراون. هەفتەی ڕابردوویش، 31 ئەفسەری دیکە کە بە پێکهێنانی ڕێکخراوێکی تاوانکاری و سیخوڕیکردنەوە کە لە ڕێی گوێگرتن لە تەلەفۆنی بەرپرسانەوە دەستگیر کران و یەکەم هەڵمەتی دەستگیرکردنی گومانلێکراوانیش لە 22-ی حوزێرانەوە دەستی پێ کردووە.

ئەم دەستگیرکردنە تەنیا بەرلە چەند ڕۆژێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیایە کە وەها بڕیارە لە 1-ی ئاب ساز بدرێت، کە ئاماژەکانیش نیشانی دەدەن ڕەنگە (ئەردۆغان) دەربچێت و ببێط بە یەکەم سەرۆککۆماری تورکیا کە لە ڕێی هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆوە و لە لایەن گەلەوە متمانەی پێ بدرێت.

وەها لە دۆسێی لێکۆڵینەوە دەڕوانرێ کە، (ئەردۆغان) کەسانی سەربە کەسایەتیی دیار و ناسراوی ئایینی تورکیا(فەتحوڵڵا گولەن) بدرێنە دادگا، بەو تۆمەتەی کە لە پشت پلانی لەکارلادانی (ئەردۆغان)-ن لە دەستەڵات.

(ئەردۆغان) پەیمانیشی داوە بەوەی کە، چاودێریی هەموو ئەوانە بکات کە سەربە گرووپی (گولەن)-ن، چونکە باوەڕی وایە کە هەڕەشەن بەسەر ئساییشی نیشتیمانییانەوە.
Top