غەززە.. لە 24 سەعاتدا 100 کەس کوژراون

 غەززە.. لە 24 سەعاتدا 100 کەس کوژراون
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراو و برینداران لە شاری ڕەفحی باشووری کەرتی غەززە، لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 100 کەسی تێپەڕاندووە.

وەزارتی تەندروستی زیاتر گوتی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ئیسڕائیل لە شاری غەززە و دەوروبەریدا، 50 کەسی دیکەی کوشتووە، بەمەیش ژمارەی قوربانیان لە ماوەی 26-مین ڕۆژی هێرشەکانی ئیسڕئیلەوە بۆ 1650کوژراو و 8900 بریندار بەرز بووەتەوە.

پەیامنێری بی بی سی لە غەززە ڕایگەیاند، فڕۆکە شەڕکەر و ئەو تانکانەیش کە چوونەتە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززەوە، لە باشوورەوە تا ئەوپەڕی باکووری بۆردوومانی ناوچەکە دەکەن.

لەو بۆردوومانانەدا، ئیسڕائیل 24 ماڵی کردوونەتە ئامانج بە تەواوی ڕووخاندوونی، هاوکات سێ مزگەوت و باڵاخانەی گەورەی لە بارەگای جامیعەی ئیسلامی لە شاری غەززە وێران کردوون، هەروەها باڵاخانەی دادگای شەرعیی ل جەبالیا خاپوور کردووە، ئەمە سەرباری وێرانکردنی مۆڵگەی مەشقی سەربە گرووپە فەلەستینییەکان.

سوپای ئیسڕائیل هاوکات پارێزگای ڕەفحی بە تەواوی لە ناوجەکانی دیکی کەرتی غەززە دابڕیوە، ئەمەیش بە هۆی ڕەوانەکردنی هەزاران پەیامی دەنگی لە ڕێی تەلەفۆنی ماڵانەوە بەوەی کە، هەر کەسێک یان ئۆتۆمبێلێک لە نێوان هەردوو پارێزگای ڕەفح و خان یوونس لە باشووری کەرتی غەززە بجووڵێنەوە، دەکرێنە ئامانج.

لە بەرانبەردا چەکدارانی فەلەستینی، شار و شارۆچکەکانی ئیسڕائیلی بە مووشەک بۆردوومان دەکەن و ڕاینگەیاندووە کە چەند مووشەکێکی جۆری ئێم 75-یان بە تەلئەبیبەوە ناوە.

گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە هاوکات ناوچەی هشارۆنی باکووری تەلئەبیبیان بۆردوومان کردووە و لە غەفعاتیم، بیتح تەکفا، هود شارۆن، ڕەماتە شارۆن و قووڵایی خحێفەر. هەرتسیلیا و ناوجەکانی باشووری هشارۆنیش وەک ڕەعنانا، زەنگی بۆردوومان لێی داوە.

چەکداران هەروەها بە مووشەک لە شاری بیئرئەلسەبعیان داوە و زنگی بۆردوومانیش لە مەرحافیم و ئەنجوومەنی هەرێمی بەنی شەمعوون لێی دراوە.

ئەگەرچی بەرپرسانی حەماس و ئیسڕائیلی لەسەر ئاگربەستێکی 72 سەعاتی ڕێککەوتبوون کە دەبووایە لە سەرلەبەیانیی دوێنێ هەینییەوە دەستی پێ کردبا، بەڵام هەر زوو شکستی برد.

ئەگەرچی حەماس ئیسڕائیلی بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد، بەڵام سوپای ئیسڕائیل گوتی، ناچار بووە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکان بداتەوە کە خاکی ئیسرائیلیان کردبووە ئامانج.
Top