بەرپرسێکی ئەمنیی ئیمارات: دەبێ حەماس واز لەو عەنتەریاتەی بێنێ.. پرسی غەززە بە سعوودیە بسپێرن

 بەرپرسێکی ئەمنیی ئیمارات: دەبێ حەماس واز لەو عەنتەریاتەی بێنێ.. پرسی غەززە بە سعوودیە بسپێرن
بەرپرسێکی ئەمنیی دوبەی، بە توندی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی دەداتە بەر ڕەخنە و داوایشی لێ دەکات ئەو "عەنتەریاتە"ی و شوێنکەوتوویی قەتەر و تورکیا ڕابگرێت. هاوکات ڕەخنە لەو کەسە دەگرێت کە دەڵێت "زەعیم"-ی مقاوەمەیە، بەڵام لە هۆتێلێکی 7 ئەستێرە دابەزیوە.

جێگری سەرۆکی گشتیی پۆلیسی دوبەی(فەریق زاحی خەلفان)، هەروەها حەماس هان دەدا چی دی ئەو مووشەکە بێکەڵکە وێراننەکەرانە نەهاوێژێت و بابەتەکە ڕادەستی سعوودییە بکات.

(خەلفان) لە چەند تویتێکیدا لە پێگەکەی لە تویتەر، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، "کوشتنی منداڵانی غەززە پاساو بە ئیسڕائیل نادات بڵێت بەرگری لەخۆم دەکەم.. دادگای نێودەوڵەتی لە کوێیە لەسەر کردارەکانی (نەتەنیاهۆ) بێتە دەنگ.. تەنیا بۆ (سەرۆکی سودان عومەر) چالاک نەبێ!!. سەرکردەی وڵاتە دیموکراتەکانی ڕۆژئاوایی لە کوێی ئەو ئیسڕائیلی ئاژاواوەچین!! یان ترس لە ئیسڕائیل بێدەنگیی پێ هەڵبژاردوون."

ئەو بەرپرسە ئەمنییەی ئیماراتی عەرەبی هاوکات داوا لە کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی دەکات، لە جیاتی خێزانە عەرەبەکان سکاڵا لە دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان تۆمار بکات و کۆی وڵاتە عەرەبییەکانیش لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بکشێنەوە، ئەگەر هاتوو، داواکە ڕەت کرایەوە."

لە ڕووە سیاسییەکەیشییەوە، (خەلفان) دەڵێت، "ئەگەر بێت و سەرکردایەتیکردنی عەرەبی و ئیسلامی بدرێ بە شای سعوودیە، ئەوا بابەتەکە دەگۆڕێ، بەڵام حەماس سرکردایەتیکرنی دۆخەکەی بە قەتەر و تورکیا سپاردووە.. چاوەڕوانی چی دەکات!! دەربازبوون بۆ خەڵکی غەززە و دەنگدانیش بۆ(بزووتنەوەی) فەتح بۆ حوکم."

(فەریق خەلفان)-ی ئیماراتی هاوکات حەماس دەداتە بەر ڕەخنە بەوەی کە، "یان مووشەکی وێرانکەر، یانیش بزۆز مەبن و مووشەکی بێکەڵک لە ئیسڕائیل مەگرن!" هاوکات نیگەرانیی خۆیشی لە سەرکردەکانی فەلەستین لە وڵاتانی بیانی نیشان دەدا و دەڵێ "خوا لە هۆتێلە حەوت ئەستێرەکانەوە سەرکردە بۆ مقاوەمە دیاری دەکات."

ڕووی پەیامیشی لە فەلەستینییەکان دەکا و دەڵی "لە ڕابردوودا کۆی وڵاتانی عەرەبی لەبەردەم داگیرکاریی ئیسرائیلدا بوون، بە عەرەبی کەنداو نەبێ ڕزگاریان نەبوو. ئەم پرسە بۆ شانشینی سعوودیە جێ بێڵن.. دواکەوتنی قەتەر مەترسیدارە."

ئەو دەپرسێ: "ئاقڵ هەیە دەستبەرداری سعوودیەی زەبەلاح ببێ و دوای قەتەر بکەوێ، تەنیا بازرگانانی مقاوەمە نەبن!. میسر لەپێناو فەلەستیندا شەڕی کرد.. بەڵام حەماس سەرکردەکانی سوپاکەی بە کودەتاچی و خیانەتکار ناو دەبەن.. قسەکردن لەبارەی حەماسەوە تەواو.. لەسەر حەماس پێویستە فەرمانی سەرۆکی فەلەستین جێبەجێ بکات و عەنتەریاتەکەی خۆڕاییە.. دواجاریش دەڵین فریامان کەون!!"
Top