به‌گوێره‌ى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ، ته‌رمى ئه‌و كه‌سانه گواسترانه‌وه بۆ هۆڵه‌ندا كه له ماوه‌كانى پێشووتر به هۆى خستنه‌خواره‌وه‌ى فرۆكه‌یه‌كى نه‌فه‌ر هه‌ڵگرى مالیزیا له رۆژهه‌ڵاتى ئۆكراینا كوژران. هاوكات سه‌رچاوه پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، كه به ئامانجى ناسینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كان له لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه بۆ هۆڵه‌ندا گوسترانه‌وه. هه‌فته‌ى رابردوو چه‌كدارى جوداخوازه‌كان له رۆژهه‌ڵاـى ئۆكراینا فرۆكه‌یه‌كى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر كه دوو سه‌دو نه‌وه‌د و هه‌شت سه‌ر نشینى تێدابوو ده‌یانگواسته‌وه بۆ هۆڵه‌ندا خستیانه‌خواره‌وه سه‌رئه‌نجام سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان كوژران كه ته‌نها زیاتر له سه‌دو په‌نجایان به‌ڕه‌گه‌ز هۆڵندیبوون.
له لایه‌كى یدكه‌وه هه‌ندێ له گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له راپۆرتێكدا رووسیا به یارمه‌تیدانى چه‌كداره جوداخوازه‌كان له خستنه‌خواره‌وه‌ى فرۆكه نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌كه‌ى مالیزیا تۆمه‌تباریان كرد و رایانگه‌یاند، به‌پێى هه‌ندێ به‌ڵگه‌ى زیندوو و سه‌ڵمێندراو، ئه‌وه ئاشكرابوو، ئه‌و چه‌كه‌یه كه جوداخوازه‌كان بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ى فرۆكه نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌كه به‌كاریان هێناو بۆ رووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه.