بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانیش گەیشتە سەرووی ٥٠٠کەس

بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانیش گەیشتە سەرووی ٥٠٠کەس
ئەمڕۆ فرۆکەکانی ئیسرائیل دەستیانکردەوە بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە و لەو بۆردومانەش زیاتر لە ١٤٠ قوربانی لێکەوتەوە ..

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی تەندروستی لە غەززە رایگەیاند , ئەمڕۆ زیاتر لە ١٦ تەرم لە ژێر خانووە رووخاوەکان دەھێندراوە لە خانوویەک لە باشووری غەززە ..

لەلایەکی دیکەش ٩ کەسی دیکە لە بۆردمانەکان کوژران کە ٧ یان منداڵن ..
لەدوای بۆردومانەکانی ئەمڕۆ ژمارەی کوژراوانی خەڵکی غەززە گەیشتە ٥٠٢ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە ٣١٠٠ کەس ..

سەرچاوە ئەلعەرەبییە
Top