عەبدوڵڵا گیول پرۆژەیاسای چارەسەری پەسەندکرد

 عەبدوڵڵا گیول پرۆژەیاسای چارەسەری پەسەندکرد
سەرۆک کۆماری تورکیا پرۆژەیاسای "کۆتاییهێنانی تیرۆر و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی" پەسەندکرد.

عەبدوڵڵا گیول، سەرۆک کۆماری تورکیا یاسای "کۆتاییهێنانی تیرۆر و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی" پەسەندکرد کە لە لایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە تێپەڕێندرابوو.

ئەم پرۆژەیاسایە لە چوارچێوەی داواکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ سازکردنی زەمینەی یاسایی بۆ پرۆسەی ئاشتی، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیاوە خرایە بەردەم پەرلەمانی تورکیا.

پرۆژە یاساکە دەسەڵاتێکی فراوان دەدات بە حکومەتی ئەنقەرە بۆ هەنگاونان لە پرۆسەی ئاشتیدا. هاوکات لەگەڵ ئەوەی ناوی لێبوردنی گشتی نییە، بەڵام رێگە خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی گەریلاکانی پەکەکە بۆ ماڵی خۆیان و بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی. لە لایەکی دیکەوە زەمینەی یاسایی بۆ چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ ئۆجەلان ساز دەکات و لەمەودوا بەدەر لە شاندەکانی هەدەپە کەسایەتی و لایەنەکانی دیکەش دەتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببنەوە.

دوای پەسەندکردنی لە لایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە، یاساکە لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە.









رووداو
Top