له سوریا ئیسرائیل ناوچه‌ی به‌عسی له شاری لازقییه بۆردومانكرد
له چه‌ند ناوچه‌ی دیكه له سه‌رتاسه‌ری سوریا شه‌رو پێكدادانه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و دوێنێش زیاتر له سی و هه‌شت كه‌س كوژران كه زۆربه‌یان له‌ش اری حه‌له‌ب بوون . له‌لایه‌كی دیكه به‌پێی گوته‌ی چالاكوانان هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگه‌یاند كه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی رژێم له‌ش اری به‌عس ئه‌نجامدا و باره‌گای لیوای نه‌وه‌ت و پارێزگاری شاره‌كه‌ی كرده ئامانج ، هێرشه‌كه‌ش بووه هۆی كوژران و بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك و زیانی مادی گه‌وره‌شی لێكه‌وته‌وه . ئه‌م هێرشه‌ی ئیسرائیل وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گولله هاوه‌ن بوو له ناوچه‌ی جۆلان كه هێزه‌كانی رژێم له نزیك ئه‌م ناوچه‌یه نیشته‌جێن