كییرى وهاوتاكانى له‌ كۆمه‌ڵه‌ى 6 به‌شدارى له‌ وتوێژه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ئه‌مجاره‌ ده‌كه‌ن

كییرى وهاوتاكانى له‌ كۆمه‌ڵه‌ى 6 به‌شدارى له‌ وتوێژه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ئه‌مجاره‌ ده‌كه‌ن
به‌پێى هه‌ندێ له‌ دیبلۆماتكارانى رۆژئاوا، پێشبینى ده‌كرێت جۆن كییرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوتاكانى له‌ كۆمه‌ڵه‌ى شه‌ش به‌شدارى له‌ وتوێژى ئه‌تۆمى ئه‌مجاره‌ى نێوان وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك و ئێراندا بكه‌ن كه‌ به‌م زووانه‌ له‌ شارى ڤیه‌نناى پایته‌ختى نه‌مسا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌و دیبلۆماتكارانه‌ى رۆژئاوا ئاشكرایان كردووه‌، به‌م زووانه‌ كییرى و هاوتاكانى له‌ كۆمه‌ڵه‌ى شه‌ش به‌ره‌و شارى ڤیه‌ننا به‌رێده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له‌ وتوێژى ئه‌تۆمى ئه‌مجاره‌ بكه‌ن كه‌ به‌م زووانه‌ له‌ نێوان وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك و ئێران ساز ده‌كرێت. هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى ئو دیبلۆماتكارانه‌ له‌ خولى ئه‌مجاره‌ى وتوێژى ئه‌تۆمى، وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك و ئێران له‌ برى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌ كاتییه‌ كه‌ له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌، رێككه‌وتنى كۆتایى ئه‌تۆمى له‌ نێوانیاندا واژوو بكه‌ن.
Top