پەرلەمانی توركیا دوو ماددەی پڕۆژەیاسای قۆناخی چارەسەری پەسەند كرد
جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا (بەشیر ئاتالای) گوتی: "دوێنێ پەرلەمانی توركیا بە فەرمی دەستی بە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای قۆناخی چارەسەری كرد و هەر دوێنێ دوو ماددەی سەرەتایی ئەو پڕۆژەیاسایە لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند كران."
(ئاتالای) گوتی: "توركیا بۆ خۆی قۆناخی چارەسەری بەڕێوە دەبات و هیچ ناوبژیوان یا لایەنی سێیەم ئامادەی بەڕێوەبردنی قۆناخەكە نابێت، چونكە حكوومەت و لایەنی كوردی بۆ خۆیان راستەوخۆ دانیشتوونە و گفتوگۆیان كردووە و لەمەدوایش هەر بەو جۆرە بۆ بەرەوپێشەوەبردنی قۆناخی چارەسەری و چارەسەركردنی پرسەكان گفتوگۆ دەكەین، بۆیە پێویستمان بە هیچ مەكانیزمێكی نێودەوڵەتی یا لایەنی سێیەم نییە."
(ئاتالای) گوتیشی، تا ئێستا هەموو كاروبارەكانی قۆناخی چارەسەری زۆر بەباشی بەرەوپێشەوە دەڕون و لە داهاتوویشدا بەرەوپێشەوەبردنی بە هۆی لەیەكتێگەیشتنی هەردوولا ئاسانتر دەبێت