له خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌فغانستان عه‌بدولغه‌نى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه
به‌پێى دوایین ئه‌نجامى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى كه كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه، ئه‌شره‌ف عه‌بدولغه‌نى وه‌زیرى پێشووى دارایى توانیویه‌تى په‌نجاو شه‌ش پۆینت چل و نۆى له‌سه‌داى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه، هه‌ر به‌پێى ئه‌نجامه، عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌فغانستان كه ركابه‌رى عهبدولهغنى بوو له خولى یه‌كه‌م و دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه، چل و سێ پۆینت په‌نجاو شه‌ش له سه‌داى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه و له هه‌ڵبژاردنه‌كه شكستى هێناوه و به‌پێى ئه‌م ئه‌نجامه‌ش كه راگه‌یاندراوه، ئه‌شره‌ف عه‌بدولغه‌نى به سه‌رۆكى تازه‌ى ئه‌فغانستان هه‌ڵبژێردرا.
هاوكات دوا به دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ئه‌فغانستان، له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى ناوخۆى ئه‌و وڵاته، عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا ركابه‌رى دۆراوى هه‌ڵبژاردنه‌كه، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاندووه، كه ئه‌و ئه‌نجامه هیچ جێگه‌ى قبۆڵ نییه و ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
موجیب ره‌حمان ره‌حیمى گوته‌بێژى عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند: راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه كوده‌تایه بۆ سه‌ر ده‌نگى گه‌لى ئه‌فغانستان، له خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته كه له چوارده‌ى مانگى ته‌مووزى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.