به‌رپرسانی ئه‌منی له میسر به سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیان راگه‌یاندوه به‌هۆی ته‌قنیه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی سه‌ر به گروپی ئیخوان موسلیمین له‌ناوچه‌ی ئهبشوای له شاری فیۆم كه تێیدا بۆمبه‌كانی لێ هه‌ڵگیرابوو ، شه‌ش ئه‌ندامی گروپه‌كه كوژراون، سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان خستۆته‌روو ئه‌حمه‌د عیرفه كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانی گروپه‌كه‌و، چه‌ند رۆژێك به كه‌فاله‌ت ئازاد كرابوو ،یه‌كێكه له‌ناو كوژراوه‌كانی ناو ستافه‌كه.جێی باسه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی چاندنی چه‌ندین بۆمب له شوێنه‌كانی جیاوازه‌كانی قاهیره سێزده كه‌س بونه قوربانی كه زۆبه‌یان ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منیه‌كان بوون.