له‌سوریا بۆردومان و شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامیی هه‌یه
له لایه‌كى دیكه‌وه تۆرى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێزه‌كانى رژێم به به‌رمیلى بۆمبرێژكراو بوردومانى شارۆچكه‌ى داعل له ریف ده‌رعا له سه‌ر سنورى ئه‌رده‌ن كردووه. هاوكات چالاكوانانى سوریا رایانگه‌یاند كه هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن توانیویانه له ریف حه‌ما پێشره‌وى بكه‌ن .
له لایه‌كى دیكه‌وه ئاژانسى ده‌نگوباسى فه‌رمى لوبنان رایگه‌یاند كه‌فرۆكه جه‌نگیه‌كانى سوریا چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سه‌ر به شارۆچكه‌ى عه‌رسالیان له نزیك سنورى لوبنان و سوریا بوردومان كرد و به‌و هۆیه‌وه‌ش كه‌سێك كوژراو و دوو كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوكات ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه فرۆكه جه‌نگیه‌كانى رژێمى سوریا پێنج ساروخیان له بنكه‌ى چه‌كداران له وادى ئه‌لزمرانى و وادى عه‌تا و وادى عه‌جره‌م داوه و به‌و هۆیه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندارى لێكه‌وتۆته‌وه و دواتر سه‌رجه‌م برینداره‌كان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ره‌حمه و ئه‌لمه‌یدانى له شارۆچكه‌ى عه‌رسال كردووه.