ده‌ستگیركردنی سیخوڕێك كه كاری بۆ ئه‌مریكا ده‌كرد له ئه‌ڵمانیا
دوای ئاماده‌كردنی دۆسیه‌كه تۆمه‌تبار ده‌ستگیركرا و دادگا بریاری زیندانیكردنی بۆ ده‌ركرد. له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه سیخوڕه‌كه دانی به‌وه داناوه كه به‌رامبه‌ر پاره كاری سیخوڕی بۆ ئه‌مریكا كردووه و داوای لێكراوه زانیاری كۆبكاته‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانی كۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی سه‌ر به په‌رله‌مانی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا. به‌مه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كرێ په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا ئاڵۆزی تێبكه‌وێت.