دوو کەس لە سعودیە خۆیان تەقاندەوە
دوای گەمارۆدانیان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سعودیە لە باشووری ئەو وڵاتە، دوو چەکدار لە باڵەخانەیەکی حکومی خۆیان تەقاندەوە.
ئەو دوو چەکدارە، لە رۆژی هەینییەوە گەمارۆدرابوون و کەوتبوونە شەڕ لەگەڵ پۆلیس.
هەروەها رۆژی هەینی 5.7.2014، لە هێرشێکی دیکەی چەند چەکدارێکی قاعیدە لە سنووری سعودیە- یەمەن، 3 ئەفسەری هێزە ئەمنییەکانی سعودیە کوژران.
رووداو