دوو کەس لە سعودیە خۆیان تەقاندەوە

 دوو کەس لە سعودیە خۆیان تەقاندەوە
دوو کەس لە سعودیە خۆیان تەقاندەوە و گرووپێکی چەکدارییش 3 ئەفسەری هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەکوژن.

دوای گەمارۆدانیان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سعودیە لە باشووری ئەو وڵاتە، دوو چەکدار لە باڵەخانەیەکی حکومی خۆیان تەقاندەوە.

ئەو دوو چەکدارە، لە رۆژی هەینییەوە گەمارۆدرابوون و کەوتبوونە شەڕ لەگەڵ پۆلیس.

هەروەها رۆژی هەینی 5.7.2014، لە هێرشێکی دیکەی چەند چەکدارێکی قاعیدە لە سنووری سعودیە- یەمەن، 3 ئەفسەری هێزە ئەمنییەکانی سعودیە کوژران.






رووداو
Top