ئەردۆغان كاندیدە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا

 ئەردۆغان كاندیدە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا
پارتی داد و گەشەپێدان كاندیدی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری دیاری كرد. رەجەب تەییب ئەردۆغان بووە بەربژێری پارتەكەی بۆ كۆشكی كۆماری.

دوای ئەوەی پارتەكانی دیكە بەربژاری خۆیانیان دیاریكرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كە 10 ی ئابی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت، پارتی داد و گەشەپێدانیش پاڵاوتنی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی ئێستای توركیای ئاشكرا كرد وەك پاڵێوراوی خۆی بۆ ئەو هەڵبژاردنە.

پێشتر هەر دوو پارتی گەلی كۆماری CHP و پارتی بزووتنەوەی نەژادپەرست MHP ئەكمەلەددین ئیحسانئۆغڵویان وەك بەربژێری هاوبەشیان دەستنیشان كردبوو. هاوكات پارتی دیموكراسی گەلان HDP ش سەلاحەددین دەمیرتاشی هاوسەرۆكی پارتەكەی دیاریكرد بۆ هەڵبژاردنەكەی 30 ی ئاب.

بە پێی دوایین راپرسییەكان چاوەڕێ دەكرێت لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریدا ئەردۆغان بە بەدەستهێنانی لەسەدا 50 بۆ 54 ی دەنگەكان سەركەوتن بەدەستبهێنێت و ئەكمەلەددین ئیحسانئۆغڵو لەسەدا 37 بۆ 40 ی دەنگەكان بۆ خۆی مسۆگەر بكات و سەلاحەددین دەمیرتاشیش دەنگەكانی پارتەكەی بەرز بكاتەوە بۆ لەسەدا 7 بۆ 8.







رووداو
Top