سەرۆكی ئیسرائیل بۆ ئۆباما: پشتگیری كورد لە عێراق بکە

 سەرۆكی ئیسرائیل بۆ ئۆباما: پشتگیری كورد لە عێراق بکە
شیمۆن پێرێز لە كۆشكی سپی روودەكاتە ئۆباما و دەڵێ، تۆ دەیەمین سەرۆكی ئەمریكای، من دەتبینم، بۆیە گوێ لەم ئامۆژگارییانە بگرە و پشتگیری کورد لە عێراق بکە.

لەسەردانی ماڵئاوایی وەك سەرۆكی ئیسرائیل بۆ واشنتن، شیمۆن پێرێز داوا لە باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا دەكات، كە پشتگیری كوردستان بكات كە وەك ئەو دەڵێ “چیرۆكێكی سەركەوتووە”.

شیمۆن پێرێز لە دیدارەكەیدا لە كۆشكی سپی لەگەڵ باراك ئۆباما گۆرانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراستیان تاوتوێ كرد.

پێرێز داوای لە ئۆباما كرد، كە هاوڕێ و هاوپەیمانە راستەقینەكانی پشتگوێ نەخات، "سەرەرای هەبوونی كەموكوڕییەكانیان، پشتیوانی لەو كەسانە بكە، كە هاوكارن لە شەڕ لەگەڵ دوژمنە راستەقینەكان".

سەرۆكی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە عێراق كورد خاوەنی چیرۆكێكی سەركەوتووی دیموكراتین و ئێستا خاوەنی دیفاكتۆی خۆیانن و دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان دروستكردووە و توركیا پشتیوانیانە.

شیمۆن پێریز باسی لەوەشكردووە، كە باشترین بژاردە یەكگرتوویی عێراقە، بەڵام ئەمە "مەحاڵە".

شیمۆن مەدالیای رێزلێنانی كۆنگرێسی پێدەدرێت وەكو رێزێك لە خەباتی 65 ساڵەی لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەكەدا و چەندین جاریش لە پۆستە جیاجیاكان، خەڵاتی ئاشتی پێدراوە.







رووداو
Top