گروپی (بۆكۆ حه‌رام) 60 كچی دیكه‌یان له نه‌یجیریا رفاند
لاى خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌یجیریا رایگه‌یاند كه هێشته له‌و راپۆرتانه ده‌كۆڵێته‌وه كه ئاماژه به رفاندنى ئه‌و شه‌ست كچه ده‌كه‌ن له گوندى كومبازا له ناوچه‌ی دامبوا له ویلایه‌تی بۆرنۆ، به‌ڵام به‌رپرسێكی ناوچه‌یی كه نه‌یویست ناوی ببرێت دووپاتی كرده‌وه كه تیرۆریستان به زه‌بری چه‌ك شه‌ست ئافره‌تیان له ناوچه‌كه رفاندووه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و گونده‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى لێ رفێنراون به ته‌واوى وێران كراوه‌و ئه‌و پیره‌مێردو پیرهژنانهى كه هۆكاری گواستنه‌وه‌یان نییه به‌پێ به‌ره‌و لاسا له‌ناوچه‌ی ئهسكیرا ئۆبای هه‌مان ویلایه‌ت به‌ڕێ كه‌وتوون. هاوكات چوار كه‌س له خهڵًكی گونده‌كه ویستبوویان هه‌ڵبێن چه‌كداره‌كان ته‌قه‌یان لێ كردن و كوشتبوونیان.