ئیسپانیا هۆشداریی جیابوونه‌وه دایه كه‌ته‌لۆنیا
دیاز هه‌روه‌ها له گوته‌كانی ئاماژه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی تاك لایه‌نی كه‌ته‌لۆنیا كرد و گوتی: كه‌ته‌لۆنیا له كاتی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی تاك لایه‌نی، ئه‌نجامێكی دیكه، به‌شدارینه‌كردنی به‌رشه‌لۆنه ده‌بێ له خولی لالیگای ئیسپانیا، به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌وانه‌ی پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن، به‌رده‌وام ده‌بێ له یارییه‌كانی خولی لالیگا. وه‌زیری ناوخۆی ئیسپانیا پێشتر رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ پێداگری له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له لایه‌ن لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆییه‌وه له نۆی تشرینی دووه‌م، هه‌رگیز دیالۆگ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆی كاته‌لۆنیا ئه‌نجام ناده‌ن.