له ئۆكراینا كه‌وتنه خواره‌وه‌ى هێلیكۆپته‌رێكى سه‌ربازى گیان له ده‌ستدانى نۆ كه‌سى لێكهوتهوه. له مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه چه‌كدارانى سه‌ر به روسیا فرۆِكهیهكى سه‌ربازى سوپاى ئۆكراینایان خسته خواره‌وه كه به‌هۆیه‌وه ته‌واوى تیمى ناو فڕۆكه‌كه كه له نۆ كه‌س پێك هاتبوون گیانیان له ده‌ستدا. جێگاى ئاماژه بۆكردنه خستنه خواره‌وه‌ى هێلیكۆپته‌ره سهربازیهكه دواى رۆژێك له ئاگربه‌ستى نێوان ئۆكراینا و چه‌كداره‌كان دێت.