ئوردن هێزە ئاسمانی و زەمینییەكانی دەخاتە ئامادەباشییەوە
چەكدارانی داعش لە رووبەڕووبوونەوەكانیان لەگەڵ سوپای عێراقدا، شاری روتبە، كە 112 كیلۆمەتر لە سنوورەكانی ئوردن، سعودیە و عێراقەوە دوورە كۆنترۆڵكرد، ئەوەش بووە چوارەم شاری پارێزگای ئەنبار كە لەلایەن ئەو چەكدارانەوە كۆنترۆڵ كراوە. پێشتریش داعش كۆنترۆڵكردنی خاڵی سنووری تەریبیلی راگەیاندبوو.
بەرپرسێكی ئەمنی ئوردنی و چەند شایەتحاڵێك لە خاڵی سنووری تەریبیلی رایانگەیاند ئێستا بەشێوەیەكی كرداری ئەو خاڵە سنوورییە داخراوە، دوای ئەوەی داعش كۆنترۆڵی كردووە.
سەرچاوەیەكیش لە هێزە چەكدارەكانی ئوردن رایگەیاند هێزەكانی سوپا لەسەر سنوورەكانی عێراق و ئوردن لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەكی چاوەڕوانكراو.
رووداو