بان كی مۆن: وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له داعش كاریگه‌رییه‌کی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت

له وته‌یه‌كدا له باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بان كی مۆن، سهرسكرتێری ئه‌و ڕێكخراوه ڕایگه‌یاند، وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له گرووپه چه‌كداره‌كانی ناو عێراق، نه‌ك هه‌ر كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نابێت، به‌ڵكو ڕه‌نگه په‌رچه‌كرداری پێچه‌وانه‌شی هه‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سهرسكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێشوازیی كرد له جۆره نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودی و ڕایگه‌یاند ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی به‌مدواییه له‌نێوان تاران و ڕیاز كراوه، ڕه‌نگه كۆتایی به‌و ململانێ وێرانكه‌ره بهێنێت كه ئه‌و دوو وڵاته له عێراق و سوریا و لوبنان هه‌یانه.