سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
لە روونكردنەوەكەی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیادا هاتووە: "رۆژی 8-6-2014 دوای بە خاكسپاردنی كەسێك كە لە رووداوەكەی لیجە گیانی لە دەستدابوو، گرووپێك لە نزیك بنكەیەكی هێزە ئاسمانییەكان لە ئامەد بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی رێپێوان و خۆپیشاندانیان سازكردووە و كەسێكی دەموچاو داپۆشراو هێرشی كردووەتە سەر ئاڵای توركیا"، كە روونكردنەوەكەی سوپا بە "سیمبولی مەزنی نەتەوەی تورك ناوی بردووە" و هێرشكردنە سەری ئیدانە كردووە، هاوكات رایگەیاندووە: لە دوای بكەرەكە دەگەڕێن بۆ دۆزینەوە و سزادانی.
رۆژی 8-6-2014 گرووپێك لە لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان خۆپیشاندانێكیان ساز كرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر رووداوەكەی رۆژی پێشووتر لە لیجە و یەكێك لە خۆپیشاندەران ئاڵای توركیای لەسەر بنكەیەكی سەربازی ئەو ناوچەیە داگرتە خوارەوە.
رووداو