گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی پاكستان هێرشی كرایه‌سه‌ر

گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی پاكستان هێرشی كرایه‌سه‌ر
له‌ تۆڵه‌ی كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی پێشوویان، بزووتنه‌وه‌ی تالیبانی پاكستان، هێرشێكی گه‌وره‌ی كرده‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌راچی و به‌هۆیه‌وه‌ 52 كه‌س كوژران و برینداربوون.

عه‌بدوڵا به‌حر، سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی تالیبان-ی پاكستان به‌رپرسیارێتیی له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌راچی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه‌ له‌ تۆڵه‌ی كوژرانی حه‌كیموڵا مه‌حسود-ی سه‌ركرده‌ی پێشووی بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌ كه‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكاییه‌وه‌ كوژرا.

سه‌ركرده‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تالیبان به‌ڵێنی هێرشی زیاتری دا و وتی: "تا له‌ژیاندا بین هێرشه‌كانمان تا كۆتایی ته‌مه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت."

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 10 چه‌كداری بزووتنه‌وه‌ی تالیبان به‌ پشتێنی بۆمبڕێژكراو و بۆمبی ده‌ستی، هێرشیان كرده‌ سه‌ر به‌شی باركردنی كه‌لوپه‌ل له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌راچی و به‌هۆیه‌وه‌ 28 كه‌س كوژران و 24ی دیكه‌ش برینداربوون.
Top