كه‌نه‌دا، چه‌ند زیندانییه‌ك فیلم ئاسا هه‌ڵاتن
كه‌ناڵی بی بی سی كه‌نه‌دی بڵاویكرده‌وه: ئه‌و سێ ده‌ستگیركراوه له گرتووخانه‌ی (كیبیك)ی كه‌نه‌دا و له شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیانه‌وه هه‌ڵاتوون، تائێستاش ورده‌كاریی چۆنێتی به‌كارهێنانی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره و هه‌ڵاتنیان نه‌زانراوه.
هاوكات پۆلیسی كه‌نه‌دا ده‌ستیكردووه به كیۆماڵكردنێكی به‌رفراوان بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ زیندانییه و راشیگه‌یاند كه دووان له هه‌ڵاتووه‌كان له چاوه‌ڕوانیی دادگاییكردندا بوون به تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
ئه‌مه دووه‌م هه‌ڵاتنی بوێرانه‌یه كه زیندانیان له گرتووخانه‌كانی كه‌نه‌دا په‌نای بۆ به‌رن، یه‌كه‌مجاریش دوو كه‌س كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیارییان چه‌واشه كرد به‌وه‌ی گه‌شتیارن و هه‌ڕه‌شه‌یان له فڕۆكه‌وانی هه‌لیكۆپته‌رێك كرد له‌سه‌ر گرتووخانه‌ی مۆنتریال بنیشێته‌وه.
رووداوه‌كه له مانگی ئازاری ساڵی رابردوو روویدا و ئه‌و دوو كه‌سه دوای نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له سه‌ربازی گرتووخانه‌ی مۆنتریال له‌رێی حه‌بله‌وه چه‌ند ده‌ستگیركراوێكیان له گرتووخانه‌كه ده‌رهێنا و هه‌ڵاتن.
شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه‌ش كه ئاگای له چۆنێتیی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه و هه‌ڵكێشانی ده‌ستگیركراوه‌كان بووه رایگه‌یاند: دیمه‌نه‌كه رێك له فیلمی جه‌یمس بۆند ده‌چوو، "ئه‌وه ساتی جه‌یمس بۆندی راسته‌قینه بوو."
خه‌ندان