نەیجیریا.. حکومەت رتیدەکاتەوە بەرامبەر بۆکۆ حەرام شکستی هێنابێت
مایك ئۆمێری، گوتەبێژی حكومەتی نەیجیریا، لە ئابوجای پایتەختی ئەو ولاتە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، جەختی لەوەكردەوە، کە سەرەڕای زەحمەتییەكان، سوپای نەیجیریا بەردەوام دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی گروپی بۆكۆ حەرام، كە بوونەتە هەڕەشەیەكی ترسناك بۆ سەر خەڵكی ئەو وڵاتە.
ئەم راگەیاندنەی حكومەتی ئابوجا دوای ئەو هەواڵانە دێت، كە باس لە شكستی حكومەت دەكەن لەبەرامبەر ئەو گرووپەدا. بەتایبەت، كە ماوەی زیاتر لە مانگێكە نزیكەی 300 كچە قوتابی کچ لەلایەن ئەو گرووپەوە رفێنراون و سوپای ئەو ولاتەش سەرەڕای دەستنیشانكردنی شوێنی كچەكان، بەڵام لە ئازادكردنیاندا سەركەوتوو نەبوو، جگە لەوەش هێرشی بۆكۆ حەرام بۆ سەر ناوچە جیاوازەكان و خەڵكی مەدەنی بەردەوامە.
لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بە هەزارەها خەڵكی نەیجیریا بەهۆی ئەو هێرشانەوە كوژراون، كە تەنها لەساڵی 2014 زیاتر لە 2000 كەس بوونەتە قوربانی هێرشەكانی بۆكۆ حەرام و نزیكەی 750 هەزار كەسی دیكەش لە ترسی ئەو هێرشانەدا ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە.
رووداو