ئەردۆغان بە تووندی وەڵامی سەرۆک شارەوانییەکی بەدەپە دەداتەوە

 ئەردۆغان بە تووندی وەڵامی سەرۆک شارەوانییەکی بەدەپە دەداتەوە
سەرۆك وەزیرانی توركیا بە تووندی وەڵامی سەرۆكی شارەوانی ئاگری دەداتەوە، كە رایگەیاندبوو "ناوی جەنەڕاڵەكانی سوپای ئەتاتورك لە شاری ئاگری دەسڕێتەوە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا لە گوتارێكیدا لە رێوڕەسمی رۆژی ژینگەی جیهانی، بە تووندی وەڵامی سری ساکک، سەرۆكی شارەوانی ئاگری دایەوە، كە رۆژی 1-6-2014 رایگەیاندبوو، "ناو و پەیكەری كازم قەرەبەكر، یەكێك لە جەنەڕاڵەكانی یەكەم سوپای كۆماری توركیا لە شاری ئاگری دەسڕێتەوە"، ئەردۆغان لە وەڵامی ساکكدا گوتی: "كازم قەرەبەكر لە دڵی گەلدایە و ئەگەر پەیكەرەكەیشی لاببرێت، هەر زوو خەڵك دایدەنێتەوە"، هاوكات پێشنیازی بۆ سەرۆكی شارەوانی ئاگری کرد، لە بری سەرقاڵبوون بە پەیكەر و ناوی شەقام و كۆڵانەكەناوە، "پرۆژەی خزمەتگوازی" ئەنجامبدات.

سرری ساكك لە هەردوو هەڵبژاردنی هەڵوەشاوەی 30ـی ئادار و دووبارەكراوەی 1ـی حوزەیرانی سارەوانی ئاگری، سەركەوتنی بەسەر ركابەرەكانیدا بەدەستهێنا و بووە سەرۆكی شارەوانی نوێی ئەو شارە.





رووداو
Top