پۆڵه‌ندا.. هه‌ردوو سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ئۆكراینا كۆده‌بنه‌وه‌

 پۆڵه‌ندا.. هه‌ردوو سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ئۆكراینا كۆده‌بنه‌وه‌
به‌گوێره‌ى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ، ئه‌مڕۆ له‌ شارى وارسۆى پایته‌ختى پۆڵه‌ندا هه‌ر دوو سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ئۆكراینا كۆده‌بنه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تى پاڵپشتى و پشتیوانى ئابوورى له‌ لایه‌ن واشنتۆن بۆ كێیڤ به‌ وردى تاوتوێ ده‌كرێت. ئاژانسه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى و پشتیوانى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى بۆ كێیڤ وه‌ك پێشنیار پێكشه‌ش به‌ پیته‌ر پۆرۆشینكۆ سه‌رۆكى ئۆكراینا ده‌كات.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئابوورى ئۆكراینا له‌ ناوه‌ڕاسته‌كانى ساڵى دوو هه‌زارو دوازده‌ دووچارى قه‌یران و ره‌وشێكى خراپ هاتووه‌. دوێنێشى ئۆباما به‌ڵێنى دا بڕى ملیار دۆلار بوونى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌وروپا له‌هه‌مبه‌ر جموجۆڵه‌ سه‌ربازیییه‌كانى رووسیا ته‌رخان بكات.
Top