تورکیا.. پرۆژە یاسایەک "پەیوەندی خۆشەویستی دەكاتە تاوان"
پرۆژە یاساكە بۆ رێگرتنە لە هەراسانكردنی سێكسی و تووندوتیژی دژی ژنان. بەڵام ئایلین نازلیكایا، ئەندام پەرلەمانی پارتی گەلی كۆماری پێیوایە كە ئەو پرۆژە یاسایە كێشەی زۆر لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و "ئیدی لە توركیا پەیوەندی خۆشەویستی لەدەرەوەی هاوسەرگیری دەبێتە تاوان".
نازلیكایا ناڕەزایی دەربڕی و گوتی: "پرۆژە یاساكە لەشفرۆشی و خۆشەویستی وەكو یەك دەبینێت و سزای تووندی ئەو گەنجانە دەدات، كە پەیوەندییان دەبێت لەدەرەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری" هاوكات رایگەیاند: "گۆڕانكارییەكە پێچەوانەی رێكەوتننامەی ئەنجوومەنی ئەوروپایە و لە هیچ وڵاتێكی جیهاندا گەنجان لەسەر خۆشەویستی بەو جۆرە سزا نادرێن".
بەمزوانە پرۆژە یاساكە دەچێتە بەردەم ئەنجوومەنی گشتی پەرلەمانی توركیا و چاوەڕوان دەكرێت، بە دەنگی ئەندام پەرلەمانەکانی پارتی دەسەڵات تێبپەڕێندرێت.
رووداو