به‌هۆی پێكدادانی نێوان رێكخراوی حوسی و سوپای یه‌مه‌ن 9 كه‌س كوژران

 به‌هۆی پێكدادانی نێوان رێكخراوی حوسی و سوپای یه‌مه‌ن 9 كه‌س كوژران
له‌ ئاكامی پێكدادانی نێوان سوپای یه‌مه‌ن و چه‌كدارانی رێكخراوی حوسی چوار سه‌ربازی یه‌مه‌نی و پێنج كه‌س سڤیل كوژران. به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ یه‌مه‌ن چه‌كدارانی حوسی هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر خالێكی سه‌ربازی سوپای ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌لسه‌ڵات و پێكدادان له‌ نێوان سه‌ربازان و چه‌كدارانی حوسی روویدا. له‌ ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌دا چوار سه‌ربازی یه‌مه‌نی و پێنج كه‌سی سڤیل كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ بریندار بوون. باس له‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ چه‌كدارانی حوسی به‌ مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی خاڵه‌ سه‌ربازیه‌كانی سوپای یه‌مه‌ن، ناوه‌ ناوه‌ هێرشی له‌وجۆره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
Top