مه‌لا عومه‌ر: گرێبه‌ستى ئاڵوگۆڕى به‌نداكراوانى تاڵیبان به‌رامبه‌ر به‌ئازادكردنى سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌بوو

 مه‌لا عومه‌ر: گرێبه‌ستى ئاڵوگۆڕى به‌نداكراوانى تاڵیبان به‌رامبه‌ر به‌ئازادكردنى سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌بوو
گرێبه‌ستى رێككه‌وتنى ئاڵوگۆرى پێنج سه‌ركرده‌ى تاڵیبان له‌ گرتووخانه‌ى گوانتانامۆ به‌رامبه‌ر به‌ ئازادكردنى سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ له‌ ئه‌فغانستان كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێناو، بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان گرێبه‌سته‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن بۆ خۆیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و سیناتۆره‌ كۆمارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش ره‌خنه‌ى لێده‌گرن.

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان له‌ ئه‌فغانستان وه‌ك گرێبه‌ستێك له‌ سه‌ر ئازادكردنى پێنج سه‌ركرده‌ى تاڵیبان له‌ گرتووخانه‌ى گوانتانامۆ به‌رامبه‌ر به‌ ئازادكردنى بۆب به‌رگدالى ته‌مه‌ن سى ساڵ رێككه‌وتن، گرێبه‌سته‌كه‌ كاردانه‌وه‌ى له‌ لایه‌ن تاڵیبان و سیاسه‌تمه‌دارانى ناوخۆى ئه‌مه‌ریكاى لێكه‌وته‌وه‌.

محه‌مه‌د مه‌لا عومه‌ر سه‌ركرده‌ى تاڵیبان له‌ ئه‌فغانستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گرێبه‌سته‌كه‌ى به‌ سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ بۆ خۆیان له‌قه‌ڵه‌مداوه‌و رایگه‌یاندووه‌، ئه‌م گرێبه‌سته‌ ده‌ستكه‌وت و گرێبه‌ستێكى گه‌وره‌بوو بۆ تاڵیبان. هاوكات له‌ سه‌ر ئاستى ناوخۆى ئه‌مه‌ریكاش هه‌ندێ له‌ سیاسته‌مه‌ندارانى پارته‌ جیاوازه‌كان به‌ جیا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ ناكۆك بوون كرد.

جۆن مه‌ككین سیناتۆرى پارتى كۆمارى ئه‌مه‌ریكا له‌ لێدوانێكدا وێراى ئه‌وه‌ى ره‌حنه‌ى له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ گرت هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له‌ نێو ئه‌و سه‌ركرده‌ ئازادكراوانه‌ى تاڵیبان كه‌ له‌ گوانتانامۆ به‌ره‌و وڵاتى قه‌ته‌ر ره‌وانه‌كران بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ راده‌ستى تاڵیبانیان بكه‌ن، هه‌ندێكیان زۆر مه‌ترسیدارن و له‌ كوژرانى هه‌زاران كه‌س به‌رپرسیارن.

هه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ سیناتۆرى كۆمارییه‌كان ره‌خنه‌یان له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ گرت و هۆشدارى ئه‌وه‌یان دا ئه‌م گرێبه‌سته‌ ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆى له‌ ناوچوونى ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ كه‌ به‌ده‌ستهاتوون، هه‌روه‌ها گرێبه‌سته‌كه‌ واى كرد، ئه‌مه‌ریكا وتوێژ له‌گه‌ڵ تیرۆریستان سازبكات. پێشتر به‌ ناوبژیوانى قه‌ته‌ر ئه‌مه‌ریكا و بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى پێنج به‌ندكراوى سه‌ركرده‌ى تاڵیبان له‌ گرتووخانه‌ى گوانتانامۆ به‌رامبه‌ر به‌ ئازادكردنى بوۆ به‌رگدال رێككه‌وتن و دواى رێككه‌وتنه‌كه‌ش به‌رگه‌دال له‌ ئه‌فغانستان له‌ لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ راده‌ستى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كرایه‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و پێنج سه‌ركرده‌ى تاڵیبان له‌ قه‌ته‌ره‌وه‌ راده‌ستى تاڵیبان كران.

به‌رگدال دوایین سه‌ربازى ده‌ستگیركراوى ئه‌مه‌ریكا بوو كه‌ له‌ سى مانگى حوزه‌یرانى ساڵى دووهه‌زارو نۆ له‌ لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان ده‌ستگیركراو بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ ده‌ست به‌سه‌ر بوو. هێشتا ورده‌ كارى چۆنیه‌تى ده‌ستگیركردنى به‌رگدال له‌ لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ ئاشكرانه‌بوو.
Top